لە بنکەی سەربازی رژێمی داگیرکەر بە ناوی ئۆفریت لە رۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو ئاگر دەرکەوت.
شەوی سێشەممە لە ناوچەی چیای مەشاریف لە رۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو لە بنکەی سەربازی رژێمی داگیرکەر ئاگرێکی گەورە دەرکەوت.
بە پێی راگەیەندراوی رادیۆی سوپای داگیرکەر، لە بنکەی ئۆفریت ئاگرێکی گەورە دەرکەوتووە و ١٢ تیمی ئاگرکوژینەوە هەوڵی کۆنترۆل کردنی ئاگرەکە دەدەن.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، هێزەکانی داگیرکەر بە بیانووی ئەوەی کە کۆکتێلێکی مۆلۆتۆڤ لە نزیک بنکەی ئۆفریت فڕێدراوە و بەهۆیەوە ئاگرکەوتنەوە و هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەکە.
لە زانکۆی عیبری قودس لە ناوچەکەش ئاگر دەرکەوتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی شەهادەتی حەسەن نصرالله ئەمینداری گشتیی حزب الله راگەیاند، "رێگای پڕ لە ئیفتیخاری سەیدی بەرخۆدان بەردەوام دەبێت و إن شاء الله ئامانجە پیرۆزەکەی بۆ رزگاری قودسی شەریف بەدی دێت."
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە شەهادەتی حەسەن نصر الله سکرتێری گشتیی حزب الله راگەیاند، "ئەم خوێنانە لەگەڵ کاروانی شەهیدەکانی غەززە یەک دەبن و رێگای بەرخۆدان رۆناک دەکەن؛ بەرخۆدان هیچ کات ناوەستێت و تەسلیم نابێت."
حزب الله-ی لوبنان راگەیاند کە سەید حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی بزووتنەوە لە ئەنجامی هێرشی رژیمی داگیرکەردا شەهید بووە.
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە باکووری رۆژئاوای وڵاتی پاکستان ٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ٨ کەسیش بریندار بوون.